حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە بەسەر چینێکی کوردستان دابەش دەکات.
سەفین دزەیی، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ھەروەھا رایگەیاندووە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو مانگی ڕابردوودا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی بەڵێندەرانی داوەتەوە، بڕیاریشە ”بەم زووانە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تریش بە بەڵێندەران بدات“.
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دانوستاندنی جددی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەت بەردەوامبوونی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠١٩، ھەیە.
باسنیوز
