دهۆك.. ته‌رمی سه‌رۆك هۆزێك به سووتاوی دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای دهۆك، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ته‌رمی كه‌سێك له گوندی "سینا"ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگای شاریا به سووتاوی له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێك دۆزراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ئۆتۆمۆبیله‌كه و ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه، ئاشكرابووه، كه ته‌رمه‌كه هی كه‌سێكی ناسراوی ئێزیدییه و دوای كوشتنی له ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی، به سووتاوی له‌و گونده فڕێدراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوژراوه‌كه ناوی "قاسم متۆ ئه‌حمه‌د"ـه و سه‌رۆك هۆزی ئه‌لبه‌شاره، دوای ده‌رچوونی له ماڵه‌وه، له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك كۆمه‌ڵگای شاریا دۆزراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه.
k24-
