دهۆك.. ته‌رمی سه‌رۆك هۆزێك به‌ سووتاوی دۆزرایه‌وه‌

دهۆك.. ته‌رمی سه‌رۆك هۆزێك به‌ سووتاوی دۆزرایه‌وه‌
دوای دوو رۆژ له‌ بێسه‌ر و شوێن بوونی سه‌رۆك هۆزێكی ئێزیدی، ته‌رمه‌كه‌ی به‌ سووتاوی له‌ ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌ گوندێكی نزیك كۆمه‌ڵگای شاریا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی پارێزگای دهۆك، كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوی بكرێت، ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ته‌رمی كه‌سێك له‌ گوندی "سینا"ی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگای شاریا به‌ سووتاوی له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێك دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ و ده‌ستكردن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌، ئاشكرابووه‌، كه‌ ته‌رمه‌كه‌ هی كه‌سێكی ناسراوی ئێزیدییه‌ و دوای كوشتنی له‌ ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی، به‌ سووتاوی له‌و گونده‌ فڕێدراوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوژراوه‌كه‌ ناوی "قاسم متۆ ئه‌حمه‌د"ـه‌ و سه‌رۆك هۆزی ئه‌لبه‌شاره‌، دوای ده‌رچوونی له‌ ماڵه‌وه‌، له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووه‌، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نزیك كۆمه‌ڵگای شاریا دۆزراوه‌ته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و كه‌یسه‌ به‌رده‌وامه‌.
k24-
Top