ته‌واوی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دوا وادەیە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی لێژنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان.
فۆڕمێك خراوه‌ته به‌رده‌ست فراکسیۆنەکانە وه‌ك قۆناخی کۆتایی پێکهێنانی لیژنەکان, ئێستاش دابەشکردنی لێژنەکان بەسەر فراکسیۆنەکان کۆتایى هاتووە، ئەوەی ماوە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لێژنەکان دیاریبکرێن، سەرۆک فراکسیۆنەکان بێ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە و خۆیان یەکلای دەکەنەوە، رۆژی دووشەممەش کۆتا وادەیە و دەبێت رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی کرابێت.
دوو رێگە لەبەردەم سەرۆک فراکسیۆنەکانە بۆ یەکلایيکردنەوەی لێژنە هەمیشەیيەکان رێگەی یەکەم یان گەیشتنە رێککەوتنە یان هەڵبژاردنە لە نێو لێژنەکان کە بە زۆرینە یەکلایى دەکرێتەوە رێگەی یەکەم نەکرێت رێگەی دووەم گرفت دروست دەکات کە بە زۆرینە یەکلای ده‌کرێتەوە.
لیژنە هەمیشەیيەکان 15 لێژنەن, 4 لێژنەیان داواکاری زۆریان لەسەرەو سه‌ره‌كين، لایەنەکان چاویان لەو لێژنانەیە کە وەزارەتيان له حكوومه‌ت به‌رنەکەوێت، بە تایبەت لێژنەی دارایی و سامانە سرووشتیيەکان و دەستەی نەزاهە و پێشمەرگە و شارەوانیيەکان.
k24-
