د. بەشیر هۆكاری نەدانی پارەی جووتیاران ئاشكرا دەكات
د. بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان رایگەیاند: "لە ساڵی 2015 وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبوو، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی ئەو كاتی عێراق پارەی ساڵەكانی (2015-2016-2017)ی بە فەرمانی حەیدەر عەبادی راگرتبوو و بۆ خەرجییەكانی خۆی بەكاری ھێناوەو نەیناردووە بۆ جووتیارانی هەرێم".
حەداد دڵناییش دەدات كە ھەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جووتیاران و دەشڵێ: "لە بودجەی 2019 ماددەیەك دانراوە، كە ئەو پارەیە جارێكی تر خەرج بكرێتەوە."
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق روونیشی كردەوە، ئەو بابەتە لە نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عێراقدایە، گوتیشی: "ئێمە بەردەوام بەدواداچوون دەكەین و دەبێت لەمساڵدا جووتیاران ئەم پارەیە وەربگرن".
kdp-
