هەولێر.. لە یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەدا 6 ھەزار كتێب دابەش دەكرێن

هەولێر.. لە یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەدا 6 ھەزار كتێب دابەش دەكرێن
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر گوتی، لە یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەی شەھیددا، لە شاری ھەولێر كۆمەڵێك چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن، لەوانە دابەشكردنی 6 ھەزار كتێب بە خۆڕایی.

ھەمزە حامید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ١٦ی ئادار، ٣١ـەمین ساڵیادی تاوانی كیمیابارانكردنی شاری ھەڵەبجەیە و لە میانەی چالاكییەكانی ١١ـمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز و بە ئامادەبوونی پارێزگار و بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و جەماوەرێكی، زۆر كۆمەڵێك چالاكی بەرێوە دەچن".

حامید گوتیشی: "لە سەعات ١٠ی بەیانی لە پاركی شار بەرامبەر دەروازەی قەڵات، نمایشێكی شانۆیی تایبەت بەو یادە لەلایەن ھونەرمەندانی ھەولێر پێشكەش دەكرێت و دواتریش لە سەعات١١ی تەواو، پێنج خولەك ھەموو جووڵەیەك دەوەستێت و بێدەنگی باڵ بەسەر ھەموو شار و دێھاتێكی كوردستاندا دەكێشێ بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی تاوانی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە".

دەشڵێ: "لە سەعات ١١:٣٠ خولەكی بەیانی لە پاركی شانەدەر، دووەمین فێستیڤاڵی خوێندنەوە لەلایەن گرووپی خۆبەخشان ساز دەكرێت و دواتریش شەش ھەزار كتێب بە ناونیشانی جیاجیا لە ھەموو بواركاندا بە خۆڕایی دابەش دەكرێن وەكو ھاندان بۆ خوێندنەوە"
kdp-
Top