بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی حاكم عزەت تۆفیق

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی حاكم عزەت تۆفیق
بە ناوی خودای بەخشندە و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاكم عزەت تۆفیق

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاكم عزەت تۆفیق، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق لە ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆمان پێ گەییشت.

حاكم عزەت تۆفیق یاسازانێكی بەرجەستەی كوردستان و كەسێكی دەستپاك بووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون.

مەسعوود بارزانی
kdp-
Top