پارێزگاری هەولێر زانیاری لەبارەی کاتی کردنەوەی شەقامی 120 مەتری دەخاتە ڕوو

پارێزگاری هەولێر زانیاری لەبارەی کاتی کردنەوەی شەقامی 120 مەتری دەخاتە ڕوو
پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر هەیە پێش جەژنی نەورۆز شەقامی 120ی بکرێتەوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەبارەی کردنەوەی تونێلی پیرمام و شەقامی 120 مەترییەوە ڕايگەیاند: "هێشتا تونێلەکە کارکردنی تێدا ماوە و ئیشی تێدا دەکرێت".

پارێزگاری هەولێر لەبارەی کاتی کردنەوەی شەقامی 120 مەتری گوتی:" ئەگەر هەیە پێش جەژنی نەورۆز بکرێتەوە، چونکە زۆربەی کارەکانی تەواو بووە و تەنیا هەندێ وردەکاری ماوە".











باسنيوز
Top