بەرپرسێکی حکوومەتی عێراق ھەفتانە ٢٠ ھەزار دۆلار لە سەیرکردنی خولی ئیسپانی خەرج دەکا
واسق ئەلھاشمی، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی عێراق لە کەناڵێکی وڵاتەکەی، ئاشکرای کردووە، کە ھەفتانە جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بینینی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانی، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
واسق ئەلھاشمی ھەروەھا رایگەیاندووە، ئەو بەرپرسە باڵایەی عێراق، ھەموو ھەفتەیەک ٢٠ ھەزار دۆلار لە خەزێنەی دەوڵەت بۆ چوونە ئیسپانیا خەرج دەکات.
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی عێراق رەتی کردووەتەوە ناوی ئەو بەرپرسە باڵایە ئاشکرا بکات و جەختی لە بەرپرسیارێتیی خۆی لەو لێدوانە، کردووەتەوە.
باسنيوز
