لە ھەولێر ئاھەنگی جەژنی نەورۆز ساز دەکرێت
تاھیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕايگەیاند: ”ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ڕۆژی 20ی ئادار لە پارکی (شانەدەر)ی ھەولێر، ئاھەنگی جەماوەری بە بۆنەی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و چەندین بڕگەی ھونەری لە ئاھەنگەکەدا پێشکەش دەکرێت“.
جێگری پارێزگاری ھەولێر باسی لەوەش کرد: "ھەریەکە لە ھونەرمەندان ھانی، ئۆژین، نازدار جزیری، ماھیر ئەمین، دەشنێ موراد و عەبدوڵا ھەرکی بەشداریی ئاھەنگەگە دەبن، چەند تابلۆیەکی ھونەریش لە ھەمان ڕۆژدا نمایش دەکرێ".
تاھیر عەبدوڵا پێشبینی دەکات ژمارەیەکی زۆر میوانی بیانی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان بەشداریی ئاھەنگەکە بکەن.
باسنيوز
