نێچیرڤان بارزانی: با هەڵەبجە ببێتە بیرهێنانەوەیەک بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی هەر جینۆسایدێک
لە پەیەماکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کەلە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە هاتووە: "ئه‌مڕۆ یادی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه كه له هێرشێكی كیمیایی به‌ڕبه‌ڕییانه و به ده‌ستی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌دام حوسێن له ساڵی ١٩٨٨ ئه‌نجام درا."
باسی لەوەش کردووە: "با ئه‌م ڕۆژه ببێته بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر جینۆسایدێك دژ به هاووڵاتییانی ئێمه و خه‌ڵكانی دیكه له هه‌ر شوێنێك له‌ژێر ناوی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، و ئایین و سیاسه‌ت".
هەر لەم پەیودەندییەدا ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 31مین ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
باس‌نیوز
