عادل عەبدولمەهدی سەرەخۆشی لەگەلی کورد دەکات

 عادل عەبدولمەهدی سەرەخۆشی لەگەلی کورد دەکات
ئەمڕۆ شەممە 16-3-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند و لاپەڕەیەکی رەشە لە لاپەڕە رەشەکانی رژێمی بەعسی لەبەرامبەر گەلی کورد و ”لەبیر ناکرێ“.



سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای سەرەخۆشیکردن بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 31ـەمینی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە گەلی کورد، رایگەیاندووە، ”هەڵەبجە هەر بە هێمای دڕندەیی دیکتاتۆریەت“ دەمێنێتەوە و گەل مکوڕتر دەکا لە سزادانی ”جەلاد“ و تاوانبارانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.



عادل عەبدولمەهدی شەهیدانی هەڵەبجە بە ”سەربەرز و نەمر“ و کەسوکاری ئەو شەهیدانەش بە مایەی شانازی ناو دەبات و سەرەخۆشی لە گەلی کورد دەکات لە بەرامبەر قوربانیدانەکانی.



رۆژی 16ـی ئاداری 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە چەکی کیمیاوی، شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە جگە لە وێرانبوونی شارەکە، زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید بوون.




باسنیوز
Top