باغۆز... داعش سێ هێرشی خۆكوژی ئەنجام دا
ئاژانسی هەواڵی (ئانها)ی نزیك لە پەكەكە بڵاوی كردەوە كە سێ خۆكوژی داعش هێرشێكی خۆكوژیان كردووەتە سەر ئەو داعشانە و كەسوكارانەیان كە خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەكردەوە لە باغۆزی سەر بە شاری دێرەزوور كە دواهەمین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشە.
بەگوێرەی ئانها، ئەو خۆكوژانە لەو كاتەدا هێرشەكەیان كردووە كە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش و كەسوكارەكانیان لە ڕێگەدا بوون بۆ دەرەوەی باغۆز، تا خۆیان رادەست بكەن، بەم هۆیەوە 6 كەس لەوانەی خۆیان رادەست دەكردەوە كوژران.
هێزەكانی سووریای دیموكران، كە زۆربەیان لە شەڕڤانانی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە پێكدێت، دەروازەیەكیان لە دەوروبەری گوندی باغۆز كردووەتەوە، بۆ ئەوانەی خۆیان رادەست دەكەنەوە.
bas news-
