له هه‌ولێر پارێزه‌رێك هاووڵاتیێكی كوشت
رووداوه‌كه ئێواره‌ی 12ی ئازار/ مارسی 2019، روویداوه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
كه‌سوكاری كوژراوه‌كه براگه‌یاند، هۆكاری كوشتنه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی موڵكداری بووه. دووان له بكوژه‌كان، مامی هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌ن. یه‌كێكیشیان ئامۆزای باوكی هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌یه.
هه‌ر به گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، (گ.ی.هـ)ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ باوكی منداڵێكه و له ماڵی خۆیاندا بووه، بكوژه‌كان به ناوی بردنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سه‌ردانیان كردوون. هاوسه‌ری كوژراوه‌كه رازی نه‌بووه له‌گه‌ڵیاندا بچێته‌وه. بۆیه ویستوویانه به زۆر بیبه‌نه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان دروست بووه.
به پێی وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه، بكوژه‌كان، هه‌وڵیان داوه، دوای ئه‌وه‌ی برایه‌كیان كۆچی دوایی ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵی برازاكه‌یاندا، كه ده‌كاته (هاوسه‌ری كوژراوه‌كه) بگرن.
. وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، دووان له بكوژه‌كان، ته‌قه له (گ.ی.هـ) ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن. دواتر وه‌ك له كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه، به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان راده‌كه‌ن.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت رایگه‌یاند، كه‌سه‌كان ناسراون و پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969، كه تایبه‌ته به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
k24-
