دهۆك.. لە رووداوێکی ھاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لە دەست دا
ئازاد تەھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەراتیی گشتیی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە کوردستان24ی راگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەر رێگای دھۆک ھەولێرو لە نزیک شارۆچکەی شێخان، بە ھۆی بارانبارین و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ، رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تویوتا تایبەت و تویوتایێکی سەربازیی روویداوە و لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لە دەست دا و پێنج کەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون".
گوتیشی: "بریندارەکان بۆ چارەسەریی پێویست گواسترانهوه نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک و رەوشی تهندروستیی ھەندێک لە بریندارەکان نا جێگیرە".
k24-
