له‌ قاهیره‌ نێچیرڤان بارزانی به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا

له‌ قاهیره‌ نێچیرڤان بارزانی به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا
رۆژی ٨ / ٣ / ٢٠١٩ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌ هۆڵی نجیب محفوز له‌ ده‌زگای رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی (الاهرام) كۆنفڕانسی قاهێره‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشه‌نگه‌كانی ساڵ (مۆتمر القاهرە للریادە ) كه‌ له‌ لایه‌ن (المۆسسە العربیە للعلاقات الدبلوماسیە و حقوق الانسان) و ( الجمعیە المصریە الافرواسیویە للفنون و الپقافە و الاداب) و ( اتحاد الخلیج العربى للتنمیە و التدریب و الاستشارات) و ( منڤمە كتاب بلا حدود – الشرق الاوسط) رێكخراوه‌و تێدا  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێزلێنان و ته‌قدیری باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی پێبه‌خشرا.


كۆنفراسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ( محمد ئه‌لعورابی) وه‌زیری پێشووتری میسرو سه‌رۆكی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نێوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیایی و رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ چوارده‌ وڵاتی عه‌ره‌بی تێدا به‌شداربوون .كه‌ تێیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ باشترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستنیشان كرا.
له‌ هۆڵی كۆنفڕانسه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای وڵأتانی عەرەبى  و وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان كرد. له‌ وتارێكدا عەلى غدیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانسی قاهیره‌ بۆ پێشه‌نگه‌كان (مۆتمر القاهرە للریادە) سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌و ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان  له‌ شه‌ڕی تێرۆریستانی داعشی به‌ڕێزه‌ و وه‌سفكرد و ده‌قیقەیەک بۆ روحی شه‌هیدانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسر و سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك رێزلێنانێك له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر وەستان
kdp-
Top