ئه‌حمه‌د تورك: ئاكپارتیی دەسەڵاتدار لە جەماوەری توركیا دووركەوتووەتەوە
ئه‌حمه‌د تورك لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كرد، كه بڕیاره 17 رۆژی تر له‌م وڵاتەدا ئه‌نجام بدرێـت، لەمبارەوە گوتی "ئێستە كاری ئێمه له‌م وڵاته‌دا به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتییه، به‌وه‌ی ئه‌و ئێستە دژە دیموكراسیانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و ئێمه‌ش دژی ده‌وه‌ستینه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجامی نه‌داوه و له دوژمنایه‌تی زیاتر هیچ شتێكی تری نه‌كردووه، بۆیه ئێمه‌ش كارمانه كه دژی ئه‌و سیاسه‌ته بوه‌ستینه‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا تورك ئاماژه‌ی بەوە دا كه ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌ناو خه‌ڵكدا دروست بكات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئێمه له‌به‌رده‌م كورد بكاته دوژمن، كه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكی هه‌ڵه و بێ مانایه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ راسته هه‌ده‌په به نهێنی له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌دا رێككهوتووە؟ گوتی "وه‌كو هه‌ده‌په به ته‌نیا ده‌چینه ناو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و له‌گه‌ڵ هیچ پارتێكدا نه‌چووینه‌ته ناو هاوپهیمانیهتیەوه".
باسنيوز
