رۆیتەرز: توركیا ناتوانێ پەلاماری پەكەكە بدات لە ڕۆژهەڵاتی فورات
ئاژانسی هەواڵی (رۆیته‌رز) له‌سه‌ر زاری به‌رسێكی سه‌ربازی پنتاگۆن بڵاوی كرده‌وه كە كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توكیا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا به‌رده‌وامه و كۆبوونه‌وه‌كان فراوانتریش ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ، گوتوویه‌تی "توركیا به ئێمه‌ی گوتووه ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ مه‌نبه‌ج و رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام ئێمه ره‌تمان كردووه‌ته‌وه و گوتوومانه هیچ پێویست به ئۆپه‌راسیۆن ناكات".
ئه‌م گوتانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌فته‌ی رابردوو گوتبووی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان تەواو كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنەكە.
رۆیته‌رز ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە توركیا به‌بێ هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ناتوانێت په‌لاماری یه‌په‌گه بدات له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
باسنيوز
