خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه پاك ده‌كاته‌وه
سایه تۆفیق ئه‌و كچه قوتابیه‌ی زانكۆی سلێمانیه، له‌باره‌ی خۆبه‌خشیه‌كه‌ی ڕايگه‌یاند "خوێندكاری زانكۆی سلێمانییم و دایكم تاقانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و زۆرترین شه‌هیدی داوه، بۆیه پێمخۆشبوو له 31ه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك خۆبه‌خشێك به‌شداری یاده‌كه بكه‌م و ناو مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه پاك بكه‌مه‌وه".
هەروەها روونی كرده‌وه "ئێستە ده‌ستمان كردووه به پاككردنه‌وه و ڕێكخستنی ناو مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، هه‌تا دوای یاده‌كه‌ش كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پاككردنه‌وە و ڕێكخستنی ناو مۆنۆمێنت و شوێنی مه‌ڕاسیمه‌كه".
گوتیشی "ئامانج له‌م كاره‌م خزمه‌تكردنه به شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیمه بۆ شاره‌كه‌م، ده‌شمه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه به نه‌یارانی كوردستان بڵێم زیاتر وڵاتمان خۆشده‌وێت و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری لای ئێمه زیاتره".
باسنيوز
