لە بەڕازیل دوو قوتابى به چه‌ك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند قوتابییەک ده‌كوژن
ته‌له‌فزیۆنى (globo)ى به‌ڕازیلى بڵاویكرده‌وه، قوتابخانه‌كه ناوى (raul brasil)ـه 1000 قوتابی له خۆده‌گرێت، قوتابییه‌كان له كاتى پشووى نێوان وانه‌كان بوون، كاتێك دوو هێرشبه‌ره‌كه به چه‌ك، چه‌قۆ و بۆمب هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر قوتابیه‌كان، تا ئێستا هۆكارى هێرشكردنه‌كه دیار نییه و 3 رۆژیش ماته‌مینى له شاره‌كه بۆ قوتابیه كوژراوه‌كان ڕاگەیاندرا.
ته‌مه‌نى قوتابییه كوژراوه‌كان له نێوان 15 بۆ 17 ساڵیدایە، دوو مامۆستاكه‌ش ته‌مه‌نییان (38 و 59 ساڵییه)، دوای ڕووداوەکەش هەردوو هێرشبه‌ره‌كه خۆیان كوشتووه.
باسنيوز
