شنگال.. گرووپی نێودەوڵەتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستی بە کارەکانی کرد

شنگال.. گرووپی نێودەوڵەتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستی بە کارەکانی کرد
حكومەتی عێراقی بە هاوكاریی دەزگای (یونیتاد) کە گرووپێکی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانیان لە پارێزگای نەینەوا دەست پێکرد و یەکەم قۆناغی لە گوندی (كۆجۆ) لە قەزای شنگال گۆڕەکان هەڵدەدەنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق (یۆنامی) بڵاوی کردووەتەوە، تیمیی لێكۆڵینەوەی سەربەنەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پتەوكردنی لێپرسینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد)، هاوكاریی حكومەتی عێراقی دەكات لە دەرهێنانی ڕووفاتی قوربانییەكانی داعش و ئەوەش دەبێتە یەكەم كاری دەرهێنانی ڕووفاتی قوربانیان لە قەزای شەنگال و لە گوندی كۆجۆ.

كاری دەرهێنانی ڕووفاتی قوربانییان لە ڕێوڕەسمێکدا بەڕێوە دەچێت و سەركردە ئایینییەكانی ئێزدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی عێراق ئامادەی دەبن، بەڵگەكان ئەوە نیشان دەدەن بە سەدان کەس لە دانیشتوانی گوندی كۆجۆ لە (پیاوان، كچانی مێرمنداڵ و ئافرەت) لە مانگی ئابی 2014 لەلایەن داعشەوە كوژراون، هەر بەڵگە و ڕوفاتێك دەدۆزرێتەوە، پشكنینی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بەڵگەكان ببن بە بەشێك لە لێكۆڵینەوەكان لە تاوانەكانی داعش و دیاریكردنی ئەو كەسانەی ئەو كارەیان ئەنجام داوە، هەروەها دەبێتە هۆی دیاریكردنی ناسنامەی قوربانییەكان وگەڕاندنەوەی ڕووفاتی قوربانییەكان بۆ كەسوكاریان هەتا ناشتنیان بەو شێوەی خۆیان بێت کە ئارەزووی دەكەن.

كەریم ئەسعەد ئەحمەد خان، ڕاوێژكار و سەرۆكی تیمی (یونیتاد) گوتوویە: "رۆژی هەینی 15/3/2019 دەبێتە ڕۆژێكی گرنگ، چونكە یەكەم كاری دەرهێنانی ڕووفاتی قوربانیانی دەستی داعش ئەنجام دەدرێت لە یەكێك لە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی قوربانیانی داعش، تیمی (یونیتاد) سەبر و نەرمونیانی ڕزگاربوانی دەستی داعش لەبەر چاودەگرێت، چونكە ماوەیەكی درێژە چاوەڕوانی كاری دەرهێنانی ڕوفاتی قوربانیان دەكەن، كۆكردنەوەی بەڵگە پێشەنگی كاری تیمی (یونیتاد) دەبێت بە شێوەیەك لەگەڵ ئاستە نێودەوڵەتییەكان دەگونجێت بە لەبەرچاوگرتنی ماف و بەرژەوەندی خانەوادەی قوربانییەكان".










باسنيوز
Top