هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له یادی كیمیابارانی شاره‌كه‌یان گوڵ ده‌چێنن
ئیقباڵ غه‌فار، سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "ساڵانه له یادی كیمیایارانی هه‌ڵه‌بجه، پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه به‌ناوی (گوڵباران نه‌ك كیمیاباران) و له‌و پڕۆژه‌یه گوڵ ده‌چینین، ئه‌مڕۆش به‌بۆنه‌ی 31 یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ستاین به چاندنی (500) گوڵی جۆراو جۆر له‌بری 5 هه‌زار ڕۆحی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه"
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتیشی: "ئامانج له چاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ نه‌یاران و دووژمنانی كورد به‌گشتیی و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی و پێیان ده‌ڵێین: "هه‌ڵه‌بجه گوڵباران ده‌كه‌ین و به گوڵ ژیان درووستده‌كه‌ین".
ڕێكخراو سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه، ڕێكخراوێكی خۆبه‌خشی مرۆییه له 16|3|2014 دامه‌زراوه و له‌وكاتیشه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندن چالاكی جۆراوجۆری خۆبه‌خشی ئه‌نجامداوه.
باسنيوز
