هاتوچۆی کۆیە: با شۆفێران ڕێگای سماقۆڵی بەکار نەهێنن

هاتوچۆی کۆیە: با شۆفێران ڕێگای سماقۆڵی بەکار نەهێنن
زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە ڕايگەیاند بەهۆی بارینی زۆریی باران لە ێگای سماقوڵی کێشە دروست بووە گوتی ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی زۆر بەرز بووەتەوە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.

ڕوونیشیی کردەوە ڕێگاکە دانەخراوە، بەڵام جەختی کردەوە ئەگەر بارانبارین بەردەوام بێت، دادەخرێت.

ڕێکای سماقوڵی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و ڕانیه و پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە.

بەرپرسەکەی هاتوچۆ گوتیشی: "داوا لە شۆفێران دەکەین ئەو ڕێگایە بەکار نەهێنن و بۆ سەلامەتی خۆیان ڕێگای کۆیە هەولێر یا خود هیران سکتان بەکار بهێنن".











باسنيوز
Top