نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/3/2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە و تێیدا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدبوونی به‌ڕێزیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆنال خواست له ئه‌ركی نوێیدا كه وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جددی نیشان دا و ڕۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه به پێویست زانی.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانهوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
