په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت، تا ئێستا كۆده‌نگی له‌و باره‌وه نییه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان پێیان وایه كه ئەسته‌مه له‌م كاته‌دا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
ناسر یووسف، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "هه‌وڵێك هه‌یه له‌و باره‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌بووه‌ته به‌رنامه‌ی كار و دوو بۆچوونی جیاوازیش له‌و باره‌وه هه‌یه و به‌شێكیان پێیان وایه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وایه كه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وام كاری خۆیان بكه‌ن".
هه‌رله‌م باره‌وه، رێباز بێركۆتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی هه‌ڵبژێردراون و ده‌زگایه‌كی چاودێریی حكوومه‌تن بۆ پرۆژه‌كان، بۆیه ره‌نگه ئه‌م هه‌وڵه مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه بێت".
گوتیشی: "هیچ شتێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه نییه".
باسنيوز
