لە هەڵەبجە بە بۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجام درا

لە هەڵەبجە بە بۆنەی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجام درا
به‌مه‌به‌ستی پیرۆز راگرتنی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی چاندنی نه‌مام له‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ش ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مرۆ 14ی 3ی 2019، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ و چالاكوانانی سیاسی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی چاندنی نه‌مام له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ چالاكییه‌كان له‌و باره‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و هەروەها ئاماده‌بووانی چالاكییه‌كه‌ هیوایان خواست له‌ رۆژی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ كوردستان به‌رقه‌راربێت.

لە ڕێکەوتی 1903/3/14 و 116 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا مەلا مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد لە گوندی بارزان، لەدایک بووە.









باسنيوز
Top