ئه‌مساڵ بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 50 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه
كامه‌ران مسته‌فا، گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ڕێوڕه‌سمی 31مین ساڵیادی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه له پرێس کۆنفرانسێکدا له هه‌ڵه‌بجه ڕای گەیاند، ڕای گه‌یاند: "ئه‌مساڵ ڕێوڕه‌سمی 31یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به دروشمی (هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و ژیان، هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و هیوا) به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌تا ئیستا(50) ملیۆن دینارمان بۆ ئه‌و یاده به‌ده‌ست گەیشتووه، كه ئه‌و بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمیی كوردستان و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان دابین كراوه".
گوتی: "یادی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه، یادیكی گشتگیر ده‌بێت و ته‌نها له چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجەدا نابێت، به‌ڵكوو قه‌زاكانی شاره‌زوور، پێنجوێن و سه‌یدسادقیش به‌شدارده‌بن و كۆمه‌ڵێك چالاكیی جۆراوجۆر له ڕۆژانی (16،17،18|3|2019) به میكانیزمێكی جیاوازتر له ساڵانی پێشوو ئه‌نجام ده‌دریت".
گوتیشی: "ئامانج له یاده‌كه دروستكردنی لۆبییه‌كه ئه‌وه‌ش به مانای كۆكردنه‌وه‌ی یارمەتی نا بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵكوو به مانای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی خه‌ڵكانی دڵسۆز، كۆمپانیاكان و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه ڕابكێشین بۆ هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه قۆناغێكی دیكه ببڕێت".
باسنيوز
