لە شێخان ڕووداوێکی هاتوچۆ 9 کەسی کردە قوربانی

لە شێخان ڕووداوێکی هاتوچۆ 9 کەسی کردە قوربانی
پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕای دەگەیەنێت بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سنووری شارۆچکەی شێخان دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و حەفت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاوچۆی پارێزگای دهۆک ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەمە 14/03/2019 بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای گشتیی "دهۆک" لە نێوان شارۆچکەی شێخان و شارەدێی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

گوتیشی ڕووداوەکە بریتی بووە لە پێکدادانی دوو ئۆتومبێل لە جۆری توێتا رەف تایبەت و توێتا میک زەمینی سەربازی و بریندارەکانیش بەمەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.










باسنيوز
Top