سیستانی داوا لە رووحانی دەكات سەروەری وڵاتانی ناوچەکە بپارێزرێت و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەكتر وەرنەدرێ
بە گوێرەی بەیاننامەیهكی نووسینگەکەی، عەلی سیستانی لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکدا رایگەیاندووە: "دوای شەڕی تیرۆریستان ئێستا گەورەترین کێشە کە رووبەڕی عێراق بووەتەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە و کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لهلایهن دەوڵەت و هێزە ئەمنیەکانەوه.
سیستانی داواشی کردووە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتری پەرەی پێبدرێت.
سیستانی داواشی کردووە سیاسەتی ناوچەکە بەهۆی هەستیارییەوە بەشێوەیەکی هاوسەنگ و میانڕەوی بونیاد بندرێتەوە.
K24
