فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه
هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان زیندوو بكرێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاره بۆ ئەم مەبەستە لێژنه‌ی هاوبه‌شی حزبه‌كان كۆ ببنه‌وه.
پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا پێكه‌وه 44 كورسیی په‌رله‌مانیان هه‌یه و به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت پێكه‌وه فراكسیۆنی هاوبه‌شیان له به‌غدا هه‌بێت و بڕیاره‌كان له‌ڕێگای ئەو فراكسیۆنه هاوبەشەوە له به‌غدا بدرێت، له‌و باره‌شه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا لێژنه‌ی هاوبه‌ش دروست كراوه.
رێبوار هادی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "هیوادارین كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا زیندوو بكرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌و باره‌وه هه‌یه و ناوه به‌ناوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو زۆر پرسی گرنگ هه‌ن کە ده‌بێت كورد له به‌غدا به هاوبه‌ش بڕیار بدات.
هەر لەم پەیوەندییەدا به‌ختیار شاوێس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان رای گه‌یاندووه كه ده‌بێ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا كاره‌كانیان بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه موركێكی كوردستانیانه له كاركردندا ره‌نگ بداته‌وه.
باس‌نیوز
