پارتی لە پارێزگای کەرکووک بە مەرج بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکات
عەدنان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ڕەوشەی ئێستا لە کەرکووک ھەیە ھەمان ئەو ڕەوشەیە لە ھەڵبژاردنی (١٢-٥-٢٠١٨) ھەبوو، دۆخی خراپی شارەکە لەبری چارەسەربوون زیادی کردووە ئەمەش هۆکاری بەشدارینەکردنمان بوو لە هەڵبژاردنی ڕابردوو لە پارێزگاکە،بەو شێوەیەی ئێستا دەنگدەر ناتوانێت بەئازادی بەشداری دەنگدان بکات بۆیە ھیچ بڕیارێکمان نییە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک بە دوو مەرج نەبێت".
گوتیشی: "پارتی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە کەرکووکیشەوە، دەکات بەو مەرجانەی کە رەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و بارەگاکانی پارتی لە شارەکە بگەڕێنەوە دەست حزب و ئەو عەسکەرتارییەتەی ھەیە لەوێ نەمێنێت و دۆخێکی ئازاد بهێنرێتە کایەوە، هەروەها ئەنجوومەنی پارێزگاکەش بگەڕێتەوە شارەکە".
باسنيوز
