هەسەدە: ئه‌مه‌ریكا به وردی و هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی جووڵه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌كات له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نزیك له باغۆز
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌سه‌ده گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده عێراقییه‌كانی ناو داعش ئه‌و چه‌كدارانه‌یان به ته‌نها له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا جێهێشتووه كه به "المهاجرين" ناویان ده‌هات و هه‌موو پاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان گواستووه‌ته‌وه بۆ عێراق، ئێستا توانای به‌رگریی چه‌كدارانی داعش به ئاستێك دابه‌زیوه، ناتوانن رێگه له هێرش و پێشڕه‌وی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بگرن".
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه ئیماراتییه‌كه گوتوویه‌تی: "كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له باغۆز به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن به‌هۆی هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده و بۆمببارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، تا راده‌یه‌ك له‌وه‌ش دڵنیا بووینه‌ته‌وه كه له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا راده‌گه‌یێنرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌نجوومه‌نی سڤیلی دێره‌زوور به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "میلیشیا ئێرانییه‌كان، له سه‌روویشیانه‌وه سوپای پاسداران به وردی چاودێریی ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی نێوان هه‌سه‌ده و داعش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه بكه‌ن كه چه‌كدارانی داعش له‌وێ رایانكردووه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هیچ ده‌رفه‌تێك ناده‌ینه ئه‌و هێزانه‌ی ئێران تاوه‌كو بێن كۆنترۆڵی گونده‌كانی نێوان هه‌ر دوولا بكه‌ن، چونكه هه‌سه‌ده به توندی كۆنترۆڵی ناوچه‌كان ده‌كات كه له ده‌ست داعش رزگاری كردوون و هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازیش له نێوانماندا نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به وردی و هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی جووڵه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌كات له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی نزیك له باغۆز، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ جووڵه‌ی میلیشیاكانی ئێران ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مل بنێن به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده كه به شه‌ڕ له ده‌ست داعشیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه".
K24
