تابلۆی ئۆتۆمبێلی عێراق - هەڵەبجە كەوتە كار
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه، رێكخستنی تابلۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی پارێزگای هەڵەبجە، هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكه، ناوی پارێزگاكەی خۆی لەسەر ده‌بێت.
لەمبارەوە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی یاسای فیدراڵیی هاتوچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004، ئه‌فسه‌ری تۆماركردن ده‌ستنیشان ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌ربكات و له رۆژی دهرچوونیشیهوه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌ند كردووه كاری له‌سه‌ر بكات.
k24-
