فراكسیۆنی پارتی چەند فەرمانبەر و مامۆستایەك داوەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات
پەرلەمانتار ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وێنەی پێشوازیكردنی فراكسیۆنەكەی لە چەند مامۆستایەك بڵاو كردەوە و نووسیویەتی "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو مامۆستایه‌ک له دهۆک و چه‌ند مامۆستایه‌ک له گه‌رمیان، له کاتی وه‌رگرتنی موچه، پاره‌یه‌کی زۆریان به هه‌ڵه وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ویژدانی زیندوویان و هه‌ڵوێستی پاک و ئه‌خلاقی کوردانه‌یان ڕێگه‌ی نه‌دان و پاره‌که‌یان بۆ حکومه‌ت گه‌ڕانده‌وه".
خۆشناو هەروەها نووسیویەتی "ئه‌مڕۆ له فراکسیۆنی پارتی سوپاسنامه و ڕێزگرتنی فراکسیۆنمان پێشکه‌ش کردن. نمونه‌یان زۆر بێت و بۆ هه‌میشه شانازیه‌کیان تۆمار کرد".
جێی باسە لە رۆژانی رابردوودا هەڤاڵ حەسەن ساڵح لە پەروەردەی دهۆك 17 ملیۆن دیناری لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا، بە زیادە پێ‌درابوو، ئەویش بە نووسراوی فەرمی بۆ بانکی سەرهەڵدانی دهۆكی گەڕاندبووەوە. لە لایەكی دیكەوە رەزڤان هاشم حامد لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات لە دهۆک بڕی 45 ملیۆن دیناری بۆ بانك گەڕاندبووەوە، دوای ئەوەی بە هەڵە لەگەڵ مووچەدا پێیدرابوو، رووداوی هاوشێوە لە گەرمیانیش تۆمار كرابوو.
k24-
