گوللـه هاونێكی داعش 7 كه‌س له قه‌ره‌ته‌په ده‌كاته قوربانی
محەمەدی حاجی عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە ناحیەی قەرەتەپە ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی گوللـەهاوەنێک لە ناو گەڕەکێکی ناحیەکە، کەسێک پۆلیسێك بە هۆی بەرکەوتنی پارچەیەك لە گوللـە هاوەنەکە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و 6 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ناو برینداره‌كان سێ ئافرەت و سێ منداڵن، گوتیشی: بە هۆی سەختی برینه‌كانیان، دوو لە منداڵەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
دوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و کشانەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، بۆشایەکی ئەمنی زۆر دروستبووە و چەکدارانی داعش‌یش بەئاسانی دەتوانن چالاکیەکانیان تێدا ئەنجام بدەن، به‌شێوه‌یه‌ك، هێزە عێڕاقیەکان ناتوانن بەتەواوی کۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی ئەو ناوچانە بکەن.
ناحیەی قەرەتەپە دەکەوێتە ڕۆژ ئاوای قەزای خانەقینەوە و دانشتوانەکەشی لەکورد و عەرەب و تورکمان پێک دێن
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریكه چه‌كدارانی داعش دوا پێگه‌ی جوگرافییان له باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری سووریا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كرێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه روویان له عێراق كردووه و به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری، ئێستا ئه‌وان خه‌ریكی داڕشتن و رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیانن و میكانیزمی شه‌ڕیش له سه‌نگه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕی پارتیزانی گۆڕیوه.
k24-
