شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران به‌ڕێوه‌یه
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور درێژ دەبێتەوە و باران لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات و ئاسته‌كه‌ی مامناوەند و لێزمەیی دەبێت، لەگەڵ بارانه‌كه‌ش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
ئه‌وه‌ش پێشبینی كراوه، ناوچەكانی (زاخۆ و ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری و بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی) زۆرترین رێژەی بارانيان لێ ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه، لەگەڵ هاتنی كاریگەریی ئەم شەپۆڵە، پێشبینی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت و تەزرەش لەهەندێ كاتدا دەبارێت.
له باره‌ی پێشبینییه‌كانی رۆژی هه‌ینیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه، رۆژی هەینی 2019.3.15، ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكاندا زیاتر دەبێت و لەناوچەكانی ديكه تا رادەیەك بارانبارین لاواز دەبێت.
k24-
