سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسی جددی درووست ده‌كات
حه‌سه‌ن حه‌كیم، ئەمینداری گشتی ره‌وتی حیکمە لە ھەرێمی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته بۆ تۆكمه‌كردنی ڕیزی ھێزە ئەمنیەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و سەربازی لە نێوان حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، کە لە شەڕی داعشدا بەشداریکردووە، دەڵێت: داعش وەکو دەوڵەت کۆتایی ھاتووە، بەڵام فکرەکەیان کۆتایی نەھاتووە، بۆیە ھەموو کات پێشبینی ئەوە دەکرێت مەترسی درووست بکەن.
لە ساڵی ٢٠١٤وە داعش په‌لاماری شاری موسڵی دا، دواتر به تێكشاندنی سوپای عێراق رووبه‌ڕێكی خاكی عێراقی داگیركرد به‌و هۆیه‌وه به سه‌دان هه‌زار خێزان ئاواره بوون و ماڵ وێرانی و کوشتارێكی زۆری به دوا داهات، بەڵام بەھۆی هه‌وڵی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوکاری ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی سوپای عێراق له ده‌ستی دابوون، كۆنتڕۆڵكرانه‌وه.
k24-
