ژاڵە سەعید یەحیا خەتات: ئاواتی باوکم بینینی سەربەخۆبوونی کوردستان بوو
سەعید یەحیا خەتات، نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد، لە ساڵی ١٩٤٢ لە شارى ههولێر لەدایک بووە، خوالێخۆشبوو چەندین وتار و ھەواڵی لە شەستەکانەوە تاوەکو کۆچی دوایی بڵاو کردووەتەوە، نووسەری چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار بووە، زمانەکانی عەرەبی و فارسیی زانیوە، کەسایەتییەکی لێھاتووی کوردپەروەر بووە، وهرگێر و پێشمهرگه و كادیرى دهنگى كوردستان له شۆڕشى مهزنى ئهیلوول بووه، ئهندامى دهزگاى ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنى پارتى بوو، ههر له سهردهمى لاوێتییهوه جۆشوخرۆشى كوردپهروهریى لێ بهدى دهكرا، له ساڵى 1967 پهیوهندیى به ڕیزهكانى شۆرشى ئهیلوولهوه دهكات، له نێوان ساڵانى 68 تا 70 بهرپرسى بهشى عهرهبیى ڕادیۆى دهنگى كوردستان بووه، ههروهها له بوارى خۆشنووسىدا خاوهنبههره بووه، لە ڕێکەوتی ٢٨-٠١-٢٠١٩ کۆچی دواییی کرد.
بۆ ئەو مەبەستە کچی گەورەی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا، سوپاسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ سازدانی ئەم چلەی ماتەمینیە، داواکاریشە لە خوای گەورە جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
ژاڵە سەعید یەحیا، بۆ چلەی ماتەمینی باوکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: :سەعید یەحیا، ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەرێک بوو کە وەفاتی کرد، کوردستان تێکۆشەر و ڕۆشنبیر و نووسەرێکی لەدەست دا، خوالێخۆشبووی باوکم، لە ڕێگای قەڵەم و نووسینەکانییەوە ھەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردنی کوردستان، ھەتا دواساتی ژیانیشی ھەر بەردەوام بوو لە خزمەتکردن."
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، ھەتا پێش ڕۆژێکیش کە وەفاتی کرد بەردەوام بوو لە نووسین، ھەروەھا بە دەیان و سەدان وتاری ھەیە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان، ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە ھەواڵ و وتاری بڵاو کردووەتەوە، چونکە خوالێخۆشبوو خەتخۆشێکی بێئەندازە بوو، ھەتا وەفاتیشی کرد بەردەوام بوو لە نووسینی خەتی خۆش.
ژاڵە دەیگێرێتەوە، لە ساڵی هەشتاکان بە منداڵی لەبیرم دێ باوکم لە ژووری نووسینی، مێزێکی کۆنی ئاسنی دانابوو، ئەوکات لەو سەردەمە کۆمپیوتەر نەبوو، بە دەست ئیشی نووسینیان دەکرد لە ڕۆژنامەکان، بە بەردەوامی شەوان تا درەنگ دەمایەوە، کاری نووسینی دەکرد، ھەروەھا یادگاریی زۆر خۆشم لەگەڵ باوکم ھەیە، چونکە کەسێکی میھرەبان و لەسەرخۆ و دڵسۆز بوو، باوکێکی ئاسایی نەبوو، ھەرکەسێک ناسیبێتی دەزانێ کە ئەو پیاوە چۆن کەسایەتییەکی ھەبوو.
کچی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا دەشڵێ: "ئێستاش تۆمارە دەنگییەکانمان ماون کە شیعر و ھۆنراوەکانی مامۆستا ھەژار و نزار قەبانی بۆ دەخوێندینەوە، ئەو باوکێک بوو فێری ھەموو شتێکی کردین، شوێنی ئەویش بۆ ئێمە ھەرگیز پڕ ناکرێتەوە.
ژاڵە ئاواتی باوکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس دەکات و دەڵێت: "ئاواتی باوکم سەربەخۆبوونی کوردستان بوو، دایم خەمی لەوە دەخوارد کە کوردستان ھەموو چواردەوری دوژمنە بۆیە وا زوو ناگات بە ئاوات، وتارەکانی ئەویش ئاماژە بە ئەوە دەکەن کە چەندە ئاواتی بینینی سەربەخۆییی کوردستان بوو."
kdp-
