سەرۆکوەزیران بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەرکرد
له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا كه ئه‌مڕۆ 13/3/2019 ده‌رچوو، هاتووه، پشتبه‌ست به ئه‌حكامی یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ژماره (1)ی ساڵی 2015 و یاسای (36)ی ساڵی 2007 تایبه‌ت به یاسای كارپێكردنی یاسای فیدڕاڵیی هاتوچۆ، ژماره (86)ی ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه به نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕاڵی نووسینگه‌ی وه‌زیر ژماره (40528) له 9/8/2018 تایبه‌ت به ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان به ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند، له دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ڕێكاره‌كانی پێدانی تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبیل به ناوی هه‌ڵه‌بجه-عێراق ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیان دا بۆ تۆماركردن و پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز پێدانی تابلۆ و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئامانج ڕه‌حیم ده‌ڵێ: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەڵەبجە دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل له ههڵهبجهدهكهن".
kdp-
