کۆمسیۆن: رەنگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوا بخەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2019، رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە. کە حکوومەتی عێراق بڕی 262 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، تەرخان کردووە.
رزگار حاجی حەمە هەروەها رایگەیاندووە، کێشەیەک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە هەیە، کە بریتییە لەوەی، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان هاتووە، کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سارۆچکەکان لە یەک کاتدا دەکرێ.
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردن بەیەکەوە بکرێ، دەبێ لانی کەم لە مانگی 4ـی ٨ئەمساڵ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەموار بکرێتەوە، چونکە زیاتر لە 40 شارۆچکە هەن، ئیدارەی تێکەڵاویان هەیە و دەبێ یەکلایی بکرێنەوە.
پێشتر پەرلەمانی عێراق رۆژی 16-11-2019ـی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرد.
باسنيوز
