حەسەن ڕۆحانی و سیستانی کۆ بوونەوە

حەسەن ڕۆحانی و سیستانی کۆ بوونەوە
حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران، کە بە سەردانێکی فەرمی ئێستا لە عێراقە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی لە نەجەف کۆ بووەوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران و عێراق، ئەمە یەکەم دیداری سەرکۆماری ئێرانە کە لەگەڵ عەلی سیستانی لە عێراق کۆ دەبێتەوە. میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە لە کاتی سەردانی فەرمیی مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران بۆ عێراق، نەیتوانیبووی چاوی بە سیستانی بکەوێت.

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، لەم سەدانەی ڕۆحانی بۆ لای سیستانی هاوڕێیەتییان کردووە.

عەلی سیستانی پێشتر لەگەڵ هەندێ لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەدانی عێراقیان کردووە، کۆ بووەتەوە، بۆ وێنە عەلی‌ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆکی پێشووی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کە دوو ساڵ پێش کۆچی دوایی کرد.

هەتا ئێستا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق سەرانی ئێرانی نەکردووە و تەنانەت بەرپرسانی باڵای ئێرانیش چەند جار بانگهێشتیان کردووە، بەڵام سیستانی ڕەتی کردووەتەوە و هۆکارەکەی بۆ باری ئەمنی دەگەڕێنێتەوە.











باسنيوز
Top