لە حاجی ئۆمەران بڕی زیاتر لە یەک تەن ئایسکرێمی ئێرانی لە نێو بردرا
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "ڕۆژی چوارشهممه، 13/3/2019 هەڵساین بە لەناوبردنی مۆتەی مرال ئێرانی بە بڕی 1 تەن 840 کیلۆگرام٬ کە لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆکرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو، چونکە بە پێی ستانداردی عێراق نییە".
لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرجەم ئایسکرێمە ئێرانییەکە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوەلە ناوبردران .
باسنيوز
