ئه‌ردۆغان لەبەردەم خەڵكی شرنا‌خ شەرمەزار كرا
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كرد كه بۆ خه‌ڵكی شرناخی كردووه و گوتی "توانیمان گازی سروشتی بۆ ماڵه‌كان رابكێشین، ئیتر خه‌ڵكی شرنا‌خ بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ته‌نیا په‌نجه به یه‌ك دوگمه‌دا ده‌گرن و گه‌رم ده‌بنه‌وه، له داهاتوو گازی سروشتی بۆ جه‌زیره و سلۆپی و ئیدلیبیش راده‌كێشین".
ئەم وتەیەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە كە له راستیدا خه‌ڵكی شرنا‌خ به هیچ شێوه‌یه‌ك گازی سروشتی بۆ ماڵه‌كانیان نه‌چووه، ته‌نیا بۆڕی سه‌ره‌كییان بۆ راكێشراوه.
رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی توركی له‌مباره‌وه ره‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغان گرتووە به‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌ی پێده‌ده‌ن و نه‌ده‌بوایه به هه‌ڵه ئه‌و زانیارییانه بدات.
هه‌مان رۆژنامه باس له ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی شرنا‌خ ده‌كات و نووسیویەتی ئه‌وان شایه‌نی زۆر شتن بۆیان بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە هیچیان بۆ نه‌كراوه، وه‌كو دروستكردنی شوقه و قیرتاوكردنی جاده‌كان.
باسنيوز
