گرووپێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و جەستەی مرۆڤ دەستگیر کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2019، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە گرووپەکە لە نۆ کەس پێک هاتووە، کە چواریان ژنن و پێنجیشیان پیاون.
هەروەک وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، گرووپەکە لە شاری مووسڵ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، دەستگیر کراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە لەکاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو گرووپەدا، کە جگە لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ئەنجامانی جەستەی مرۆڤ، چەندین کاری دیکەی ئابڕووبەریان ئەنجام داوە، کچێکی خەڵکی بەغدا، کە لەلایەن ئەو گرووپەوە رفێندرابوو، دۆزرایەوە و ئازاد کرا.
باسنيوز
