وەزارەتی ناوخۆ بە بۆنەی نەورۆز بڕیارێکی نوێی دەرکرد
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەپرسی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە ١٥ی مانگەوە تاوەکوو ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩، ئەو هاووڵاتییانەی لە ئێرانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، ”باج و ڕسووماتیان لێ وەرناگیرێت“.
ئەوەشی روون کردەوە کە ساڵی ڕابردووش هەمان کاریان کردووە و ئامانجیشیان ئەوەیە، خەڵکی نێو جوگرافیای دەوڵەتی ئێران، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
دووپاتیشی کردەوە کە دوێنێ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارەی دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان هەر هاووڵاتییەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بیەوێت بێتە هەرێمی کوردستان، پێویستە بڕی ٢٥ هەزار دینار وەک باج و ڕسووماتی تێپەڕبوون بدات.
باسنیوز
