پۆليسى ههولێر: دوو "ساختەچی" دەستگیر کران
لهو بارهيهوه پهيجى پۆليسى ههولێر له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاويكردهوه، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوی دزینی پارە بە ساختە و فێڵکردن لەگەڵ هاووڵاتیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە کەوا لە لایەن دادخوازێکەوە سکاڵا تۆمارکرا، لە ماوەیەکی کەم توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێن.
لەو بارەیەوە ئومێد عارەب عهبدوڵڵا، ئەفسەری نووسینگەی باکوور رايگەیاند، کەوا دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە، کە خەڵکی ئێرانن، لە لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت له كاتى گۆڕینهوهی دراوی دۆلار، يهك دۆلاريان له شوێنى 100 دۆلارى داناوه و فێڵيان له هاووڵاتيان كردووه.
k24-
