له مه‌ريوان كۆڵبه‌رێكى 15 ساڵه‌ى كورد گيانى له‌ده‌ست دا
به گوێره‌ى زانياریى سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، شه‌وى رابردوو، ئه‌فشار سهيارى نياى ته‌مه‌ن 15 ساڵ، له رێگه‌ى كۆڵبهرى و له بهرزاييهكى شاخى تهتهى ناوچه‌ى گناوه، هه‌ڵدێراوه و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و مێردمنداڵه كورده، كه قوتابى بووه و بۆ په‌يداكردنى بژێوى خێزانه‌كه‌ى ناچار بووه كارى كۆڵبهرى بكات، شه‌وى رابردوو دواى هه‌ڵدێرانى له شاخ، به هۆى سه‌ختیى برينه‌كانى و مانه‌وه‌ى له ناو به‌فر، گيانى سپاردووه.
، كارى كۆڵبهرى له سنوورى ناوچه‌ى هه‌ورامان له ديوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كارێكى دژوار و مه‌ترسيداره و كۆڵبه‌ره‌كان ناچارن 10 كاتژمێر به پێ بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ى كۆڵهكانيان بگه‌يه‌ننه ديوى باشوورى كوردستان و هه‌ر كۆڵێك به گوێره‌ى تواناى كۆڵبهرهكهو سه‌نگى هه‌يه و كۆڵبه‌ر هه‌يه زياتر له په‌نجا كيلۆ به كۆڵ ده‌گوازێته‌وه.
k24-
