گه‌نجه زاخۆييهكه ددانى به تاوانى كوشتنى كچه ئهڵمانيیهكهدا نا
عه‌لى به‌شار(22 ساڵ)، دواى گه‌يشتنى بۆ ئه‌ڵمانيا، داواى مافى په‌نابه‌رى كردبوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته، داواكه‌يان ره‌تكردبووه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه كورده به كوشتنى سۆزانا فيڵدمان (14 ساڵ) و ده‌ستدرێژيكردنه سه‌رى له 23ى ئايار/ مايۆى 2018دا، تۆمه‌تبار كراوه.
له سه‌ره‌تاى دانيشتنى دادگادا، عه‌لى به‌شار روخسارى خۆى له‌به‌رده‌م ميدياى ئه‌ڵمانيدا داپۆشيبوو.
له دانيشتنه‌كه‌دا، عه‌لى به‌شار ددانى به تاوانى كوشتنى كچه‌كه‌دا ناوه، به‌ڵام رهتيكردۆتهوه، ده‌ستدرێژیى سێكسى كردبێته سه‌ر.
پێش تاوانى كوشتنى سۆزاناش، پۆليسى ئه‌ڵمانيا له‌سه‌ر رووداوى دزيكردن و ده‌ستدرێژیی سێكسى، دۆسييه‌ى بۆ عه‌لى به‌شار كردبووه‌وه و له به‌هارى 2018دا لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵیدا كردبوو.
k24-
