له داهێنانێكی نوێدا 2 هاووڵاتی شاری سلێمانی ئامێرێكى ژینگهدۆست درووست دهكهن
ئە دوو ھاووڵاتییە داوا دەكەن، رێگری بكرێت لە كۆپیكردن و ھێنانی لە دەرەوەی كوردستان, بۆ ئەوەی بەھرەی ئەوان ون نەبێت.
وهك ئهو دوو هاووڵاتییه باسی دهكهن، خولیاکانیان لە منداڵیەوە پەرە پێدا, تا گەیشتنە ئەوەی ئەم ئامێرە دروست بکەن, بەرھەم و بەھمەن ئەو دوو برایەن، كه بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ولاتانی جیھان، بیرۆکەی ئامێری پاکردنەوەی ئوتومبیلیان داھێناوه.
جگە لە بیرۆکەی درووستكردنى ئەم ئامێرە, تەواوی دیزاین و درووستکردنی ھەر لە کوردستان و بەرھەمی ئەم گەنجە کوردانەیه, جەزا محەمەد ئەمینيش كه شارەزاییەکی بواری میکانیکه دەڵێت: ئەم داھێنانە نوێیە و سوودی بۆ ژینگە دەبێت.
ههر لهمبارهیهوه ساڵح نەجیب, شارەزا لە بواری ژینگە جەخت دەكاتەوە, پێویستە لەكاتی بەكارھێنانی ئامێرەكە رەچاوی جۆری ئۆتۆمبێل و ماوەی كارپێكردنی بكرێت.
لهكاتێكیشدا زۆرن ئەوانەی لە کوردستان خاوەن بیرۆکە و داھێنانبوون و ئیستا ھیچ شوێنەوارێکیان یان ناویان نەماوە, بۆیە داواکاری بەرھەم و بەھمەن ئەویە, کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاسایەك بخاتە کار, بۆ ریگرتن لە کۆپیکردن و شێواندنی داھێنانێك, تا نەکرێتە کاری دووبارەی بازرگانی و ببێتە ھۆی زیان بۆ ھاولاتیان.
k24-
