٢٨ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینەکەی شاری ئاکرێدا تێپەڕی
سەباح بەیتوڵڵا، بەرپرسی لقی ٩ـی پارتی لە ئاکرێ ڕایگەیاند: "ڕاپەرێنی ئاکرێ دەرکەوتنی ڕۆژێکی نوێ بوو لە میژووی گەلی کورددا، چەندین ساڵ بوو ئاکرێ لە ژێر ستەمی ڕژێمی بەعسدا بوو، لەو ڕۆژەدا خەڵکی بەشەرەفی ئاکرێ و دەوروبەری توانییان ڕژێمی بەعس لە هەموو و کوچە و کۆڵانێکی شار وەدەربنڕین."
بەیتوڵڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ڕاپەرین بەگشتی و ڕاپەرینی ئاکرێ دەستکەوتی مەزنیان بۆ گەلی کوردستان و شارەکە هەبوو، ئاکرێ دەروازەی ڕاپەرینی بادینان بوو."
لە دوای شاری هەولێر، ڕاپەڕینە گەورەکە سەرتاسەری کوردستانی گرتووە و لە ئاکرێیەوە دەروازەی ڕاپەڕین بۆ بادینان کرایەوە
kdp-
